بڕیارە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و بەرنامەی کاری دانیشتنەکانیش بڵاوکرانەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژەی هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ دەدات.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی کاتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە راپۆرتێکدا بەدواداچوون و راسپاردەکانیان دەخەنەڕوو.
لە لایەکی دیکەوە بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بدرێت.