ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی گرنگ دراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر (١٠) سەرلەبەیانی دەستیپێكرد و لە كاتژمێر چوار ئێوارە كۆتاییهات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوو بڕیار پەسەندكران و واژوویان لەسەركرا، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارە یاساییەكان و ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەواوكردبوو، هاوكات كێشەو گرفتی هاوڵاتییان و 12 مامەڵە و داواكاریی هاوڵاتییان و فەرمانگەكان خرانە بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا، بەپێی یاساو ڕێنماییەكان.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بریتیبوون لە داواكاریی شەش پرۆژە، روونكردنەوەی پێویستیان لەبارەوەدراو گفتوگۆیان لەسەركراو تاوتوێكران، بەمەبەستی بڕیاردان و هەروەها چەند پارچە زەوییەك كە (افراز)كراوە لەلایەن هۆبەی ماستەرپلانەوە دوای جیاكردنەوەی زەوییە بازرگانییەكان لێی و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی، ئەنجومەنی شارەوانیی بڕیاریدا، كە ئەو زەوییە بازرگانییانە بە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێن و داهاتەكەی بەكاربهێنرێت، بۆ جێبەجێكردنی شەقامی (١٠٠)م ئۆتۆبانی بابان.