ناوبژیوانی کلاسیکۆ بەدڵی ڕیاڵ مەدرید نییە

ڕیکاردۆ دی بورگۆس بینگوێتسا بە ناوبژیوانی کلاسیکۆی “لالیگا” دەستنیشانکرا، ئەو بڕیارەش بەدڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید نییە.

یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 19/3، بۆ جاری دووەم یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا لە یاریگای “کامپ نو” ڕووبەڕوودەبنەوە.

بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، دی بورگۆس یاریی کلاسیکۆ بەڕێوەدەبات و لە ژووری تەکنۆلۆژیای “ڤار” سیزار سۆتۆ گرادۆ دەستبەکاردەبێت.

ڕیاڵ ناوبژیوانەکەی بەدڵ نییە

دی بورگۆس لە کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیای 2017، بە کارتی سوور کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە یاریگا کردووەتە دەرەوە، هەروەها پەناڵتییەکی گومانلێکراوی بۆ لویس سوارێز هەژمارکردووە، ئەوەش بووەتە جێی گومانی ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” و پێیانوایە بەلای بەرشلۆنەدا دەیشکێنێتەوە.

دی بورگۆس تاوەکو ئێستا (20) یاریی بارسای بەڕێوەبردووە، یانە کەتەلۆنییەکە (18) بردنەوە و یەکسانبوونێک و دۆڕاندنێکی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا (16) یاریی ڕیاڵی بەڕێوەبردووە، یانەی شاهانەی (12) بردنەوە، سێ یەکسانبوون و دۆڕاندنێکی تۆمارکردووە.

هەروەها دوو یاریی کلاسیکۆی سەرپەرشتیکردووە، لە سوپەری ئیسپانیای 2017/2018 ڕیاڵ مەدرید براوە بووە، لە کلاسیکۆی 2022/2023شدا بارسا براوەبووە.

بابەتی پێشتر

پلانی بەرشلۆنە: کانسێلۆ، یان دووانی دیکە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شارەوانی چەند بڕیارێكی گرنگی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە لە ستایشی گەورەدا

– ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر نایابە، ئەوەى پێی گەیشتوە بەهۆی ئەو بەردەوامییەوە بووە کە لە ڕاهێنانەکاندا پیشانی داوین –…
Total
0
Share