شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتە سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ هێزەكانی 70ی پێشمەرگە کۆدەبنەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ هێزەكانی 70ی پێشمەرگە تاوتوێی پرسی پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكان دەكەن لە ناوچە جێناكۆكەكان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دوو لیوا هاوبەشە بڕیارە لە سنووری دیالە تا موسڵ جێگیربکرێن، بە مەبەستی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی و رێگریكردن لە كاری تیرۆریستی لە ناوچەکە”.

ئاشکراشیکرد، “بڕیارە لە داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەی جموجۆڵی داعش هەیە ئەنجام بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی: ڕۆژی شەممە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لە سەرجەم كۆلێژەكان دەستپێدەكەنەوە و…
Total
0
Share