(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لوتکەی لە چێڵسی بردەوە و پێشەنگی پریمەرلیگی گرتەوە

ئەمشه‌و سێشەممە، یارییەکانی هەفتەی (34) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد.

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا “ئیماراتس” یاریی هەفتەی (34) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 18، 31، 34 لەلایەن مارتن ئۆدیگارد (دوو گۆڵ)، گابریێل جیسۆز تۆمارکران، گۆڵەکەی “بلوز” لە خولەکی 65 لەلایەن نونی مادویکی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (78) و بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، یانەی چێڵسی-یش بە (39) خاڵەوە چووە پلەی (12).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە زەحمەت لە ئۆساسونای بردەوە

بابەتی دواتر

چۆن لە کاتی خنکانی منداڵەکەتدا رزگاری دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share