بڕیارە ئەمڕۆ دووەم رۆژ و كۆتایی دیداری سلێمانی بە چەند دیبەیتێك بەڕێوەبچێت.
حەوتەمین دیداری سلێمانی دوێنێ لە زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلێمانی بە ئامادەبوونی گەورە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەستیپێكرد، جگە لە ئامادەبوونی دیپلۆماتکار، شارەزایان و رۆژنامەنووسانی ناسراوی جیهانی.
دیداری سلێمانی سێ تەوەر لە خۆدەگرێت ئەوانیش، عێراق دوای 20 ساڵ دوای لە پرۆسەی 2003، کاریگەرییەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا لەسەر عێراق و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و کەمئاوی.
لە یەكەم رۆژیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە گەورە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و جیهان ئامادەبوون.
ئەمڕۆ بە چەند دیبەتێك كۆتایی بە چالاكییەكانی دیدارەكە دەهێندرێت.