وێنە.. شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گەرمیان دۆزرایەوە

ماوەی سێ ڕۆژە شوێنەوارێکی کۆنی سێ هەزار ساڵە، لە ناوبازاڕی شاری کەلار دۆزراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان دەڵێت، نمونەیان لە شوێنەوارەکە وەرگرتووە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە.

ساڵح سه‌مین، به‌رێوەبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕۆژی پێنجشەممەوە نموونەی شوێنەوارەکە براوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەمەنی شوێنەوارەکە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە”.

به‌رێوەبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر گومانیان لە شوێنەکە هەبووە کە شوێنەواری دێرینی تێدا بێت و ئاگاداری خاوەنی زەوییەکەشیان کردووە، ئاگاداری بوونی شوێنەوار بێت.

ئەوە جاری دووەمە لەو ناوچەیە شوێنەواری دێرین بدۆزرێتەوە و بەپێی زانیارییەکانی شوێنەواری گەرمیان چەندین گۆزە و ئێسکی مرۆڤ لە شوێنەکەدا دۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share