بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت وزە لە خزمەتی گشتیدا بێت و داهاتەكەی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە دیداری سلێمانی، چاویكەوت بە شاندێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی تێری ۆڵف، راوێژكاری باڵای سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان روونكردەوە و جەختی لە بەردەوامیی دیالۆگ و هەوڵە ئەرێنییەكانی نێوان هەرێم و عێراق كردەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و چارەسەركردنی یەكجارەكانی كێشەكان.

لەبارەی كێشە سیاسی و ئیدارییەكانی هەرێم و هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان سەرۆك بافڵ وتی، “یەكێتی باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی هەیە، دەشمانەوێت لەو چوارچێوەیەدا كێشەكان چارەسەربكەین و بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی هەرێم و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان هەنگاو بنێین”.

پرسی وزە و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەو بارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “دەبێت وزە لەخزمەتی گشتیدا بێت و داهاتەكەشی لەپێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتییاندا بێت و وتیشی، بۆ یەكخستن و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەنگاوی كرداریمان ناوە و ئامانجمان هێزێكی نیشتمانی و تۆكمەیە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریكا بە گرنگ دەزانین”.

بابەتی پێشتر

رێگایەكی سەرەكی رۆچووە و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووەوە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share