بەرهەم ساڵح: كێشەكانی هەرێم و بەغداد هەمەلایەنەن

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق

سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئامادەیی بۆ رۆڵگێران لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد نیشاندەدات و دەشڵێت، كێشەكان هەمەلایەنەن.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستادا دەربارەی تێڕوانینی سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم و بەغداد و، چۆن پەیوەندییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ ئاساییكردنەوەی رایگەیاند، “هەمیشە هەر كارێكی باش هەبێت بۆ خزمەتی وڵاتەكەی خۆم، بە واجبی دەزانم”.

وتیشی، “كێشەكانی هەرێم و بەغداد هەمەلایەنەن، هیوادارم بە ئیرادەی باش بە ئاراستەی باش بتوانین ئەو كارە بكەین، بە مەرجێك خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی تیابێت”.

ئەو لێدوانی سەرۆك كۆماری پێشوو لە پەراوێزی دیداری سلێمانی-دا بوو كە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەرهەم ساڵح گەشبینی خۆیشی بە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند دەربڕی.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

دڵشاد شەهاب: كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share