تەندروستیی هەڵەبجە 64 بەرکەوتووی کیمیایی دەنێرێتە دەرەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند کە 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر دەنێرنە دەرەوەی وڵات.

دکتۆر ئازاد مستەفا رایگەیاند، “ئەو 64 بەرکەوتووەی چەکی کیمیایی لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریی چاویان بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “رەزامەندیی خەرجكردنی بڕی 262 ملیۆن دینارمان وەرگرت بۆ ناردنەدەرەوەی 64 بەركەوتووی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی كوردستان كە ترسی لەدەستدانی بیناییان هەبووە”.

راشیگەیاندووە، لەدوای رێكخستنی كاری ژمێركاری و بانكی و هەماهەنگی لەگەڵ پزیشكانی نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاو لە تاران رێكارەكانی ناردنەدەرەوەی ئەو بەركەوتووانە دەستیپێدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
Total
0
Share