محەمەد شیاع سودانی گەیشتە سلێمانی

کەمێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەیشتە پارێزگای سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە یەکەمجارە سودانی سەردانی سلێمانی بکات.

بڕیارە کاتژمێر 12:30 خولەکی ئەمڕۆ سەردانی مەزاریی مام جەلال بکات.

ئامانج لە سەردانەکەی سودانی بەشداریکردنە لە دیداری سلێمانی کە بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەزاری مام جەلال دەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share