تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتوچۆ کرا

بەیانیی ئەمڕۆ تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتۆچۆ کرا، تا ئێستا نازانرێک تەقەکەرەکان کێ بوون.

لە ناوچەی تابین لە نزیک قەزای دوکان تەقە لە چوار کامێرای پێوانی خێرایی ئۆتۆمبێل کرا.

هۆکاری تەقەکردن و زیانەکانی تا ئێستا نەزانراوە و تەقەکەرەکانیش دیارنین.

ماوەی چەند مانگێکە کامێراکانی پێوانی خێرایی ئۆتۆمبێل لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە وەرگیراوە و سلێمانی وەک یەکەم پارێزگا سیستمەکەی تێدا تاقیدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى: فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بە دوو مەرج.…
Total
0
Share