بەتۆمەتی لایەنگیریی پەكەكە 19 كەس لە باكووری كوردستان دەستگیركران

هێزەكانی توركیا

لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی توركیادا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم، 19 كەس بە تۆمەتی لایەنگیریی پەكەكە دەستگیركران كە لەنێویاندا ژمارەیەك كادری هەدەپە هەن.

سایتی ئانادۆڵو بڵاویكردەوە، دەستگیركردنەكە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی قەرس-ە لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

لەنێو 19 دەستگیركراوەكەدا، هەریەک لە شەڤین ئاڵاجا و موعەزەز چاغریتەکینجی، یاریدەدەرانی سەرۆکی شارەوانی قەرس لەسەر پشکی هەدەپە و جەنگیز ئانڵی، سەرۆکی مەڵبەندی هەدەپە لە قەرس و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی و مەڵبەندی گشتیی هەمان پارت هەن.

هەروەك هێزەكانی توركیا بۆ دەستگیرکردنی ئەو كەسانە، زنجیرە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر ماڵ و بینای سەرۆکایەتیی شارەوانی و مەڵبەندی هەدەپە ئەنجامداوە، وەك ئەوەی ئانادۆڵو بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: گۆڕانکاریی بەسەر هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان دێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییە داراییەی هاوپەیمانان مانگانە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشیدەکات گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، گۆڕانکاری…
Total
0
Share