ئەمڕۆ حەوتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

دیداری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلێمانی دەستپێدەکات، دیدارەکە گەورە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەسەر ئاستی جیهانیش کۆدەکاتەوە.

کۆڕبەندی سلێمانی رۆژانی 15،16ی ئازار بەردەوام دەبێت و حەوتەمین دیداری سلێمانییە کە کۆڕبەندەکە کەسایەتییە سیاسیەکان، دیپلۆماتکار، شارەزایان و رۆژنامەنووسانی ناسراوی جیهانی لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە. ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن میدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە رووماڵ دەکرێت.

دیداری سلێمانی سێ تەوەر لە خۆدەگرێت ئەوانیش، عێراق دوای 20 ساڵ دوای لە پرۆسەی 2003، کاریگەرییەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا لەسەر عێراق، گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و کەمئاوی.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە گەورە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و جیهان ئامادە دەبن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی و ئینتەر میلان سەرکەوتن و هالاند "مێگا هاتریک"ی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لە سیتەک سێ کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ و مۆلیدەی کارەبا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان دووپاتدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا رایدەگەیەنێت، پشتیوانیی خۆمان بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستان  لەدەستڕاگەیشتن بە…
Total
0
Share