لە سیتەک سێ کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ و مۆلیدەی کارەبا دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لە ناحیەی سیتەک راگەیاند کە هەستابوون بە دزینی کێبڵ و مۆلیدەی کارەبا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتییانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (س، م، م)،(ع، ك، م)،(ر، س، غ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون ‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە كاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ناوخۆ بڕیاردەدرێت
تایبەتە بە زیادكردنی مووچەكانیان

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە و جەختیشدەكاتەوە، بەپێی…
Total
0
Share