بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەودەكرێت و بەپێی میكانیزمەكەش پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بڕەكەی كەمكراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بڕیاردراوە لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 1320 دینار بڕەكەی لە حەوت هەزار دۆلارەوە كەمبكرێتەوە بۆ سێ هەزار دۆلار و بە هەمان میكانیزمی پێشتر دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە بۆ بەرگرتنە لە بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق، و پێشتریش هەر گەشتیارێك لە فڕۆكەخانەكانەوە گەشتیان ئەنجامبدایە بڕی 7 هەزار دۆلاریان پێدەفرۆشرا، بەڵام ئەو بڕە كەمدەكرێتەوە بۆ 3 هەزار دۆلار.