دارایی عێراق ناوەرۆكی پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكات

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی بە پرۆژەیاسای بودجەدا، وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك لەبارەی بڕگەكانی پرۆژەكەوە بڵاودەكاتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئەم بودجەیە بۆ سێ ساڵ دووبارە دەبێتەوە، بەپێی یاسای كارگێڕیی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019، كە رێگەیداوە ئەنجومەنی وەزیران بودجە بۆ سێ ساڵ پێشكەش بكات”.

لای خۆیەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پرۆژەكەوە بڵاوكردەوە و تیایدا سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی لە ئامادەكردنەكەیدا بەرنامەی پەسەندكراوی حكومی رەچاوكراوە، بڕی بودجەی ئەمساڵ و بڕگەكانی خەرجی و كورتهێنانی ئاشكراكرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە کۆی گشتیی بودجە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە لەو بڕەش كورتهێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ 63 ترلیۆن و 275 ملیار دینارە.

نرخی نەوت لە پرۆژەكەدا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، بە هەناردەكردنی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لەو ژمارەیەش 400 بەرمیل لە هەرێمی كوردستانەوە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی راگەیەندراوەكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند

بابەتی دواتر

لە پێناو بەرژەوەندیی تاک و حیزبەکەی هەموو بنەماکانی راستگۆیی خستوەتە ژێرپێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share