دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو ئێستا دوو یانە ئامادەبوون گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی، یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بە پاڵپشتی سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە ئامادەییان دەربڕیوە تێچووی مووچەی ساڵانە بۆ کریستیانۆ تەرخانبکەن.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پۆرتوگالی پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی “دۆن”ەوە کردووە، ئەو یانەیەش ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەستی پێشکەش بکات، بەو مەرجەی مووچەکەی کەم بکاتەوە.

کریستیانۆ تەمەنی 37 ساڵە، بەڵام پێیوایە چەند وەرزێکی دیکەش دەتوانێت لە ترۆپکی تواناکانیدا بەردەوامبێت، هەر لەبەرئەوەیە گرێبەستی چەند یانەیەکی کەنداوی عەرەبی و ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share