حكومەتی راسپاردە دەیەوێت چی لە 400 ملیارەكە بكات؟

بەپێی زانیارییەکانی ئێستا، ئەو 400 ملیارەی حکومەتی عێراق بە قەرز دەیدات بە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی مووچە، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەبری تەرخانكردنی بۆ مووچە، قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی پێبداتەوە.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حکومەتی هەرێم زیاتر لە سێ مانگە شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکانی نەداوە.

ئەو 400 ملیارە لەسەر بنەمای رێککەوتن و یاسای بودجەی 2021 تەرخانکراوە کە دەبوو مانگانە 200 ملیار دینار بدرێت بە هەرێمی کوردستان، ئەوکات رێککەوتنەکە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەنجامیدا لەگەڵ حکومەت و پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ حكومەتی عێراق 400 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، كە بەپێی وتەی سەرچاوەكە، دەبوو تەرخانبكرێت بۆ تەواوكردنی پارەی پێویست بۆ مووچە و خزمەتگوزاری و ناردنی پشكی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی رابردوودا 11 هەزار رووداوی هاتوچۆ سێ هەزار گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

کۆتا ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share