کەسێک دەستگیرکرا کە ویستوویەتی منداڵێک بفرۆشێت

ئەمڕۆ دووشەممە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەنیازبووە منداڵێک بە بڕی 13 هەزار دۆلار بفرۆشێت.

بەپێی دەزگای هەواڵگریی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمەتبارێک لە بەغداد دەستگیرکراوە کە بەنیازبووە منداڵێکی تەمەن سێ مانگ بفرۆشێت بە بڕی 13 هەزار دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵيکە ناسنامەی دیار نییە و نازانرێت چۆن کەوتووەتە دەستی ئەو تۆمەتبارە.

هەر هەمان رۆژ دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران کە بازرگانییان بە پارچە شوێنەوارە مێژووییەکانەوە دەکرد و ژمارەیەک پارچەی شوێنەواریش لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر 14 پارچە شوێنەواردا.

بابەتی پێشتر

کۆتا ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share