لە ساڵی رابردوودا 11 هەزار رووداوی هاتوچۆ سێ هەزار گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 11 هەزار رووداوی هاتوچۆی روویانداوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی سێ هەزار کەس.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە، “لە ماوەی ساڵی رابردوودا 11 هەزار و 523 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 3079 رووداویان مەترسیدابوون و بەهۆیەوە 1000 کەس گیانیان لەدەستداوە”.

ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەرێمی کوردستانی تێدا نییە و ئەوەی تێدا ئاشکراکراوە، بەراورد بە ساڵی 2021 کە (10,659) رووداو تۆمارکراوە بە رێژەی  لە %8.1 زیادیکردووە.

عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتەکەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “ژمارەی قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە رێژەی 6.8% زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی بریندارانیش بە رێژەی 12.9% زیادیکردووە لە ماوەی ساڵی رابردوودا”.

ئاماژە بەوە دەکات کە “ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی ئەم رووداوانە گەیشتە 3021 کەس، لەو ژمارەیەش 2474 کەسیان لە رەگەزی نێربوون کە دەکاتە 81.9% و 547 کەسیشیان لە رەگەزی مێ بوون، دەکاتە 18.1%ی کۆی گیانلەدەستدان.

ئەلهنداوی ئاماژەی بەوەدا کە “رووداوەکانی پێکدادان زۆرترین رێژەیان تۆمارکردووە، کە گەیشتووەتە 6493 رووداو بە رێژەی 56.3% لە کۆی رووداوەکان، دواتر ڕووداوەکانی هەڵاتن 3724 رووداو بە رێژەی 32.3%، پاشان رووداوی وەرگەڕان 1098 رووداو بە رێژەی 9.5%، ڕووداوەکانی تر 208 رووداو بە رێژەی 1.8%.

بابەتی پێشتر

حەوت كەسی تر دەبنە پەرلەمانتاری كوردستان و دەستبەكاردەبن

بابەتی دواتر

حكومەتی راسپاردە دەیەوێت چی لە 400 ملیارەكە بكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share