بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی راپەڕین ئاشکرایکرد، ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دامەزراندنەکە بۆ كەسوكاری پلەیەكی شەهیدی سەنگەر و جینۆسایدكراوانە بۆ ( كوڕ، كچ، هاوسەر، خوشك و برا)یە.
ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەمڕۆوە 13/3/2023 بۆ ماوەی یەك هەفتە خۆتۆمارکردن بەردەوام دەبێت تاكو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی 20/3/2023.