نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە.

بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 82.97 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری تەكساس بە 76.88 دۆلارە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بووژانەوەی كەرتی پیشەسازیی چین و لاوازبوونی بازاڕی دۆلارە لەسەر ئاستی جیهان.

ماوەیەكە بەهۆی سووككردنی رێكارەكانی دژ بە پەتای كۆرۆنا لە چین لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە، كەرتی پیشەسازیی چین بووژاوەتەوە و خواست لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا لەسەر نەوتی خاو زیادیكردووە، بەو پێیەی لە زۆرێك لە پیشەسازییەكاندا بەكاردەهێنرێت، سەرئەنجام ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەییانەی نرخی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share