سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات
ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 تەواوكرا

وەزیری دارایی عێراق تەواوكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 رادەگەیەنێت و راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت، سبەی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ ئەنجامدەدرێت.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواوكرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا بۆ تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەری.

وتیشی، “پرۆژەی بودجەی داهاتوو جەخت لەسەر پێشینەكانی پەرەپێدان، پاڵپشتیی تۆڕەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و توێژە هەژارەكان دەكاتەوە”.

لای خۆیەوە میدیای فەرمیی عێراق لە زاری زیاء ناسری، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند، سبەی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس داهاتووی لەسەر پێنج یاریزان درووستدەکات

بابەتی دواتر

ملیۆنان عێراقی بێکارن.. سیاسەتی وڵات گەشەسەندنی پەکخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share