کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیچەهەور.
پلەکانی گەرما ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.