بەمەبەستی داواكردنی دامەزراندنیان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لە كەركوك گردبوونەوە.
لە گردبوونەوەكەدا، كە لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك بەڕێوەچوو، دەرچووانی ساڵانی 2011 تا ساڵی رابردوو بەشدارییان كرد.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، ئامادەبووانی گردبوونەوەكە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمن، بەڵام دانیشتووی كەركوكن.
ئەوەشی وت، “داواكاریی سەرەكیی گردبوونەوەكە دامەزراندنە”.