“نۆ کەسی لەڕێگەی تویتەرەوە کوشت”.. سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

دادگای یابان بە تاوانی کوشتنی نۆ کەس کە لە ڕێگەی تویتەرەوە ناسیونی، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پیاوێکدا سەپاند کە دوای کوشتنی ئەو کەسانە پارچە پارچەی کردوون.

تاکاهیرۆ شیراشی ئەو پیاوەیە کە نازناوی (بکوژی تویتەر)ی لێنراوە، نۆ کەس کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە ناسیونی و دواتر بانگی کردوون بۆ ماڵەکەی و کوشتوونی، هەروەها پارچە پارچەی کردوون.

تاکاهیرۆ تەمەنی 30 ساڵە و دوای دەستگیرکردنی دانیناوە بەوەی نۆ کەسی لە ماڵەکەیدا کوشتووە کە هەشتیان ژن بوون و پۆلیس لە ماڵەکەیدا ئەندامی جەستەی ئەو کەسانەی بە پارچە پارچە کراوی لەناو بەفرگرەکەیدا دۆزیوەتەوە.

دادوەری دادگای تاوانەکانی تۆکیۆ، سزای لە سیدارەدانی بەسەردا سەپاندووە و سزاکەشی بە دادپەروەرانە ناوبردووە لەبەرئەوەی تاوانەکەی بە تاوانە قەرس و نامۆکان داناوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ( The Sun)، تاوانەکەی تاکاهیرۆ کاتێک ئاشکرا بوو کە دراوسێکەی پۆلیسی لە بوونی بۆنێکی ناخۆش لە ماڵەکەیەوە ئاگادار کردەوە و پۆلیس چونە ناو ماڵەکەی تاکاهیرۆوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017دا.

بابەتی پێشتر

"بودجەی 2021 كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەردەكات"

بابەتی دواتر

خشتەی دابەشکردنی موچەی دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share