دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە هاوبەشیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکرد، “هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG  بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS  ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا”.

ئاماژە بەوە کراوە، “پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لە گوندی (یارەقون) سەر بە ناحیەی ڕەشادی قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ئـ،ج،ئـ)(ع،ئـ،ج) دەستگیربکرێن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان رادەستی دەسەڵاتیی یاسایی کران بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.

بابەتی پێشتر

ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەیەکەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ناوەندێکی فەلەکناسی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share