ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەیەکەوە گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە گوللـەیەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ژنێکی لە قەزای کفری گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری کە ئاسەواری گوللـەیەکی پێوەدیاربووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە ناوی (ب. و. ڕ) بووە و لە دایکبووی ساڵی 1996 بووە، کە گوللـەی بەرکەوتبوو و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، “بەوتەی کەسوکارەکەی لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژە بەوە کراوە، لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، لەسەر چۆنێتیی و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

واشنتۆن رێگەی بە عێراق دا بڕی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی تاران بداتەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share