مەزڵوم عەبدی: تورکیا بەهێرشەکانی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر کۆبانێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات.

مەزڵوم عەبدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “تورکیا بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ئێمە پێشێلکاری بەرامبەر پەیماننامە نیودەوڵەتییەکان دەکات”.

فەرماندەی هەسەدە دەڵێت، “هێرشکردنە سەر کۆبانێ و کوشتنی خەڵکی سڤیل و بێتاوان و کەسایەتییە ئیدارییەکانی ناوچەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاری تێکدەرانە و ڕێگری دروستکردنە لەبەردەم هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش”.

ئەم پەیامەی مەزڵوم عەبدی لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە 20ی نیسان لە هێرشێکی تورکیادا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدا سێ بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان “یەپەژە” کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات”. مستەفا عەبدوڵا،…
Total
0
Share