شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانیان رێگرییان كرد لە هەرەسهێنانی شەقامێك لە رێگای لابردنی ئەو بەردانەی كە لە ئەنجامی لافاوەكەوە هاتبوونە سەر شەقامەكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانیان رێگرییان كرد لە هەرەسهێنانی شەقامێك لە رێگای لابردنی ئەو بەردانەی كە لە ئەنجامی لافاوەكەوە هاتبوونە سەر شەقامی بەختیاری نزیك گراند ملینیۆم و پاككردنەوەی شەقامەكە و لابردنی مەترسییەكان.
لە راگەیەندراوەكە هاتووە، پێویستە دەستخۆشی لە شۆفێر و كارمەندان بكەین، كە ماندوونەناسانە هەستاون، بە خزمەتكردنی هاوڵاتییان و شاری سلێمانی.