نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیماراتی كرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەبو زەبی، لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە و پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات تاوتوێدەكرێن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، ‏سەرۆكی ئیمارات، بەرەو ئەبوزەبی بەڕێكەوت.‏

لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ ئیمارات، بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش، دۆخی عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ‏ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێدەكرێن.

بابەتی پێشتر

کەریم چی بەسەرهاتووە؟ حەوت بە یەک وەرز..

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share