چیرۆکی پیانیچ لە بەرشلۆنە کۆتاییهاتووە

سەرجەم ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن، لەم وەرزەدا میرالیم پیانیچی بۆسنی کۆتا ساتەکانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەڕێبکات.

وەرزی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە بە ئاڵوگۆڕێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو، ئارسەر مێلۆی بەرازیلییان ئاڕاستەی یانەی یوڤانتۆس کرد، لە بەرامبەردا میرالیم پیانیچی مایسترۆی بۆسنییان بەدەستهێنا، بەڵام یاریزانە بۆسنییەکە نەیتوانی لە پێکهاتەکانی ڕۆناڵد کومان جێگەی خۆی بکاتەوە.

لەم وەرزەشدا بەردەوام لەلایەن کومانەوە پشتگوێخراوە، زۆرینەی سەرچاوە نزیکەکانی ئازولگرانا پێیان وایە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئیدارەی لاپۆرتا داوای کەمکردنەوەی موچەکەی لێدەکەن، بگرە ئۆفەری پێشکەشدەکەن تاوەکو بە موچەی ڕاستەقینەی خۆیەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، ئەوەش بۆ یاریزانەکە گونجاوترە.

ڕۆژنامەی سپۆرت نوسیویەتی، هۆکاری هەوڵەکانی کومان و ستافی کارگێڕی بارسا بۆ فرۆشتنی پیانیچ، پەیوەندی بە بوونی ئیاکیس مۆریبا و پێدرییەوە هەیە، کە هەریەکەیان تەمەنێکی لاوی هەیە و لە پێگەکانی ئەویشدا بە سەرکەوتوویی یارییانکردووە.

پیانیچ تەمەنی 31 ساڵە و لە ساڵی 2007وە لەنێو یاریگاکانی ئەوروپا بە درێسی یانەی میتزەوە دەرکەوتوە، پاشان بە یانەکانی لیۆن و ڕۆما و یوڤانتۆسدا تێپەڕیکردووە، لە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، لەسەرەتای یاریکردنی بۆ ئەم یانەیە تاوەکو ئێستا تەنها 28 یاریکردووە، نە گۆڵی تۆمارکردووە نە ئەسیست.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ جەمسەرێکی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏ لیڤەرپوڵ لە…
Total
0
Share