بەرشلۆنە و یوڤانتۆس تاوتوێی ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەن

یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەلڤارۆ مۆراتا دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی گەورەیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئیدارەی خوان لاپۆرتا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریی پێکهاتەکەیان بیریان لە کڕینی ئەلڤارۆ مۆراتا، یاخود گواستنەوەی بەشێوەی خواستن کردووەتەوە، دانوستاندنەکانیش لەو بارەیەوە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ بەردەوامییان هەیە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مۆراتا چانسێکی باشی هەیە پەیوەندی بە بارساوە بکات، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بەباشیان زانیوە گواستنەوەکە بەشێوازی ئاڵوگۆڕ لەنێوان یاریزانی ناوبراو و مێمفیس دیپای هۆڵەندی ئەنجامبدرێت.

یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان، گواستنەوەی مۆراتا بووە بۆ یانەی بەرشلۆنە بە شێوازی خواستن، بەرامبەر بە خواستنی دیپای بە یانەی یوڤانتۆس، ئەوەش دەچێتە چێوەی تاقیکردنەوەی تواناکانیانەوە لە دوو خوولی جیاواز، کە دەکرێت وەرزێکی دیکە بیر لە واژووکردنی بۆندەکانیان بە شێوازی هەمیشەیی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ دانی بەهەڵەکانیدا نا

بابەتی دواتر

سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر: ئێمە گەورەترین و بەتواناترینین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share