دۆناڕۆما دواى شکستی پاریس چی دەڵێت؟

🗣 “کارەساتە، لە تایمی یەکەمدا گۆڵمان تۆمار نەکرد.”

🗣 “ئەمە چامپیۆنزلیگە و وردەکارییەکان یەکلاکەرەوەن، لە وردەکارییەکاندا سەرکەوتوو نەبووین.”

🗣 “هەست بە بێهیوایی دەکەین، بەداخەوە، لە چامپیۆنزلیگ هەر هەڵەیەک بکەیت باجەکەشی دەدەیت.”

🗣 “لە کۆتاییدا ئەوە تۆپی پێیە، دەبێت جارێکی دیکە هەستینەوە سەرپێ.”

🗣 “بێگومان، هاندەران پاڵپشتمان دەبن و لەگەڵماندان، دەبێت بیر لە کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا بکەینەوە و بەزووترین کات بگەڕێینەوە.”

🗣 “بایرن خاوەنی یاریزانی زۆر باشە، دەمانزانی یارییەکە 50 بە 50یە بۆیە

هەموو ورزەی خۆمان بەگەڕخست، بەڵام لێرەدا چالاکییەکانی وەرز کۆتایی نایەت.”

🗣 “ئێمە کۆمەڵە یاریزانێکی گەورەین، دڵنیام بە سەرکەوتووی دەگەڕێینەوە، بەڵام ناتوانم نکوڵی لەوە بکەم کە یارییەکەی ئەمشەو بێهیوابوون بوو.”

بابەتی پێشتر

لێدوانی کومان دواى بردنەوەیان لە پاریس

بابەتی دواتر

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 17 سم بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share