تیباس: ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت، بەرشلۆنە ناتوانێت

خافێر تیباس، سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا، باس لە ئەگەرەکانی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە دەکات.

تیباس سەبارەت لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت، “ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەیە لە ئیسپانیا توانای گواستنەوەی هالاند و مباپێی هەیە، بەرشەلۆنە هیچ دەرفەتێکی نییە و ناتوانێت یاریزانێک بکڕێت کە تێچووی گواستنەوەی لە 200 ملیۆن یۆرۆ زیاترە، ئەوان دۆخی ئابوورییان لە خراپترین ئاستدایە و پێویستیان بە چەندین گۆڕانکارییە بۆ گەڕانەوە نێو چێوەی بەهێزە داراییەکان.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێت هەموو یانەکانی لالیگا لە ژیاندا بمێننەوە، لەنێویاندا یانەی بەرشەلۆنە.”

تیباس بە ڕاشکاوی دەڵێت، “ئەوەی من دەیبینم، مەحاڵە ئیدارەی بارسا ئەو کارە بکات و بتوانێت هالاند و مباپێ بکڕێت، جا ئەم وەرزە بێت یان وەرزی داهاتوو.”

بابەتی پێشتر

دوای گاتوسۆ.. ڤالێنسیا بۆ جاری دەیەم گەڕایەوە سەر ڤۆرۆ

بابەتی دواتر

ڤاران وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share