لێدوانی کومان دواى بردنەوەیان لە پاریس

🗣 “ئێمە وەک یاریزانانی بایرن، لەنێوان خۆماندا یەکگرتوو بووین، توانیمان ئامانجەکەمان بپێکین.”

🗣 “دی لێخت تۆپێکی مەترسیداری لەنێو گۆڵەکەماندا دەرهێنایەوە، گۆڵێکی ڕاستەقینەی ڕەتکردەوە، ئەوە گرنگ بوو.”

🗣 “لەتایمی دووەمدا سەرجەم ڕێڕەوەکانی گۆڵ-مان بە ڕووی پاریس-دا داخست،  لە هەمان کاتدا هێرشە هەڵگەڕاوەکانمان سەرکەوتووبوون.”

🗣 “کیلیان یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام من لە یارییەکەدا تەنها گرنگیم بەو یاریزانانە دەدا کە دەکەوتنە ناوچەی منەوە.”

🗣 “سەرکەوتن لە هەموو شتێک بۆ ئێمە گرنگترە، بوندس لیگا و چامپیۆنزلیگ هەردووکیان گرنگن.”

🗣 “وەک یاریزانانی بایرن متمانەمان بە خۆمان هەیە، هیوامان بە زیاتریش هەیە،

ناسناوەکان ئامانجی سەرەکیمانە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share