چوار ژن بە تۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕدا دەستگیرکران

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ دزییان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو جانتاكه‌یدا بڕێك زێڕ ‌و پاره ‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ لێدزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد و توانرا له ‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن ‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر زێڕ ‌و پاره‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ دزراوه‌كاندا”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی نوێترین زانیاری لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

بكوژی هاوڵاتییەكەی كەلار دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share