كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە و بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك و كەمێك پەڵەهەور لە هەندێك كاتدا و پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك نزمدەبنەوە بە ڕێژەی ( 1- 2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 46 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆك : 45 پلەی سیلیزی

كەركوك : 48 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

لە شاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر…
Total
0
Share