ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووی فەرمییە.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە وتێیدا هاتووە، پشت بەستن بە پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزانیی هەرێم، بەهۆی بارانبارین و مەترسییەكانی دروستبوونی لافاو، رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشوو دەبێت.