(ڤیدیۆ) بایرن، پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و میلان گەڕایەوە چێوەی گەورەکان

ئەمشەو چوارشەممە، دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، بایرن میونشن جارێکی دیکە لە پاریس سن جێرمانی بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای “ئەلیانز ئارینا” میوانداریی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 61، 90 لەلایەن ئێریک چوپۆ مۆتینگ و سێرج گنابری-یەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە یاریگای “تۆتنهام ستادیەم” میوانداریی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کرد، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان یەکلاکەرەوەبوون، بایرن میونشن بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (3-0)، هەروەها میلان بە کۆی ئەنجامی (1-0) سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد، یانەکانی پاریس سان جێرمان و تۆتنهام-یش ماڵئاواییان کرد.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە ئیدارەی گەرمیانەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە كەشناسیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share