قوباد تاڵەبانی: تا كێشەی نەوت و گاز چارەسەر نەبێت كێشەكانی تر ناتوانین چارەسەر بكەین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە ماوریزیۆ گریگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێك لەوانە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 8 مارسی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پشتگیریی خۆی بۆ حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سودانی دووپاتكردەوە و هیوای خواست هەردوو حكومەتی هەولێر و بەغداد لە ماوەیەكی نزیكدا بتوانن لەسەر پرسی یاسای نەوت و گاز رێككەوتن بكەن.

جێگری سەرۆك وەزیران لەمبارەیەوە راشیگەیاند، عێراق وڵاتێكە لەسەر داهاتی نەوت بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە هەتا هەولێر و بەغداد نەتوانن كێشەی نەوت و گاز چارەسەربكەن، كێشە هەڵپەسێردراوەكانیتر بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن. ئاماژەی بەوەشدا كاتی ئەوە هاتووە كە چیتر كات بە فیڕۆ نەدرێت گفتوگۆكان چڕبكرێنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز و چۆنییەتی بەڕێوەبردن و فرۆشتنی نەوت، چونكە دواكەوتنی رێككەوتن لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراق و كوردستاندا نییە.

لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و لە ئێستادا كۆبوونەوەكان بۆ رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان دەستیپێكردووەتەوە و وتیشی، لێكتێگەیشتنی باش دروستبووە و ئەوەی ماوەتەوە بابەتی كورسیی كۆتاكانە كە دیدی ئێمە بۆ كورسیی كۆتاكان ڕوونە و ئامانجمانە كورسی كۆتاكان بۆ نوێنەرایەتیی راستەقینەی كەمایەتییەكانی كوردستان بێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 20 خوێندكار بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share