ساڵنامەی خوێندنی 2024- 2025 راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی 2024 – 2025 ی بڵاوکردەوە، کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و لە 31 ی ئابی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاریکراوە، وەرزی یەکەمی خوێندن لە ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی ئەیلول دەستپێدەکات و لە 25 ی کانوونی دووەمی 2025 کۆتایی دێت.
هەر بەپێی ساڵنامەکە وەرزی دووەمی خوێندن لە 26 ی کانوونی دووەمی 2025 دەستپێدەکات و لە 11 ی ئایار کۆتایی دێت.

بڕیارە لە 1 – 29 ی حوزەیرانی 2025 تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەڕێوەبچێت و لە 23 تا 31 ی ئاب تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
Total
0
Share