پۆلیس روونکردنەوە لەبارەی شەڕەکەی گەڕەکی شارەوانی دەدات

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر دۆسیەی شەڕەکەی گەڕەکی شارەوانی 35 کەس دەستگیرکراون و هیچ کەسێکیان ئازادنەکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە گەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕ و پێكدادان لە نێوان دوو گروپی دەرۆزەكەردا دروستبوو، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لەھەردوولایەنی شەڕەكە برینداربوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەتا لەشوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لە تۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە و بەبڕیاڕی دادوەری لێكۆڵینەوە 35 تۆمەتبار لە ھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران”.

ئاشکراشیکرد، “ژمارەیەك لە شەڕكەرەكان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بەتۆمەتباران بووە”.

بابەتی پێشتر

مەڵبەندی هەولێری یەکێتی: گومانمان لە گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە هەیە کە ئاسایش دەستگیریکرد

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share