وێنە.. دیمەنی ئاوابوونی خۆر لەسەر رووی مەریخ

هیچكات پرسیارت كردووە ئایا ئاوابوونی خۆر لەسەر رووی مەریخ چۆنە؟ ئەو پرسیارە بەمدواییە لەلایەن ئاژانسی ئاسمانگەری ئەمریكی (ناسا)وە بە چەند وێنەیەك وەڵامدرایەوە.

سایتی (ناسا) بڵاویكردەوە، ئاسمانگەری (Curiosity) دیمەنی سەرنجڕاكێشی ئاوابوونی خۆری لەسەر هەسارەی مەریخ گرتووە.

وێنەكان كە مانگی رابردوو گیراون، بە روونی تیشكی خۆر لەسەر هەسارە سوورەكە دەردەخات.

بەپێی ناسا ئەمە جاری یەكەمە تیشكی خۆر بەو روونیەوە لەسەر هەسارەكە دەردەكەوێت.

(Curiosity) پێكهاتەیەكی گەڕۆكە لەسەر مەریخ كە بە وزەی ئەتۆمی دەجوڵێت، لە ئابی 2012ەوە لەسەر هەسارە سوورەكە دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم گۆڕانكارییەی وەتسئەپ چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئەپلیكەیشنی پەیوەندیكردنی وەتسئەپ، گۆڕانكارییەكی تری لە خزمەتگوزارییەكانیدا كرد و تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكرد. بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە، بەكارهێنەری وەتسئەپ دەتوانێت…
Total
0
Share