ناکۆکییەکانی ڕوسیا و خۆرئاوا بۆشایی ئاسمانیشی گرتەوە.. ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کشایەوە

وێستگەی نێوەدەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان

لە هەنگاوێکدا بەرامبەر ئەو سزا توندانە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراون لەلایەن خۆرئاواوە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، ڕوسیا بڕیاریدا لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بکشێتەوە.

دێمیتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ڕوسیا (ڕوسکۆزمۆس) ڕایگەیاند، “مۆسکۆ لەمەبەدوا هاوکاریی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی ناکات لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان” جەختیکردەوە “بڕیارەکەیان بەکردەیی جێبەجێدەکەن”.

هەروەها ئاژانسەکە بڕیاریشیدا سەرجەم مامەڵە و پەیوەنییەکانی لەگەڵ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی (ئیسا) بپچڕێنێت.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ڕۆسکۆزمۆس ناچارنییە کاتێکی دیاریکراو دەستنیشان بکات بۆ کشانەوەی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان، لەگەڵ ئەوەشدا پابەنددەبن بەو ماوە دیاریکراوەی دانراوە کە ساڵێکە.

ڕۆگوزۆن جەختیکردووەتەوە، “بڕیارەکەمان بە کردەیی جێبەجێدەکەین و پابەندنابین بە گفتوگۆکردن لەسەری”، ئەمە لەکاتێکدا ڕۆژی هەینی وتی، تا ساڵی 2024 بەردەوامدەبن لەکارکردن لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.

بۆشایی ئاسمان دوایین بوارە کە مۆسکۆ و وڵاتانی ئەوروپا لە هاوکاریکردن و کارکردن بەیەکەوە ماونەتەوە تێیدا، پێشتریش بەرێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا ڕەخنەی توندی لە سزاکانی سەر وڵاتەکەی گرتبوو.

بابەتی پێشتر

توركیا كوژرانی دوو ئەفسەری لە هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تیک تاک.. چێڵسی فریا نەکەوێت سزای کەمەرشکێن دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share