یەکەم مووشەکی ئاسمانیی نەفەرهەڵگری SpaceX ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

ڕۆکێتی Falcon 9ی کۆمپانیای SpaceX، ئەمڕۆ شەممە، بە دوو کەشتیوانی ئاسمانیی شارەزای دەزگای ناسا-وە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

دەزگای “SpaceX”ی بەرهەمهێنەری رۆکێت و مووشەکی ئاسمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ناسا یەکەم مووشەکی نەفەرهەڵگریان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

ڕۆکێتەکەی کۆمپانیای SpaceX لە کاتژمێر 22:22 خولەک بە کاتی هەولێر، لە ناوەندی فەزای کەنەدی-یەوە ڕەوانەی وێستگەی فەزای نێودەوڵەتی کرا، و بڕیارە گەشتەکە 19 کاتژمێر بخایەنێت.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بۆ بینینی هەڵدانی ڕۆکێتەکە بۆ نێو بۆشایی ئاسمان، بە فڕۆکە چووە ویلایەتی فلۆریدا و پرۆسەی هەڵدانەکەی بە “شتێکی ئێجگار تایبەت” وەسفکرد.

بەپێی ئاژانسی AFP، ترەمپ وتوویەتی، “بەهرەیەکی ڕاستەقینە بوو، بلیمەتییەکی ڕاستەقینە بوو، کەس ناتوانێت وەک ئێمە بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share