بەرشلۆنە و چوار یانەی دیکە دوای کوڕەکەی تورام کەوتوون

پێنج یانەی گەورە ئارەزووی گواستنەوەی مارکوس تورام، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بوروسیا مۆنشنگلادباخ دەکەن .

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەکان، لە وتارێکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیکردووەتەوە، یانەکانی بەرشەلۆنە، ئینتەر میلان، دوو یان سێ یانەی ئینگلیزی دەیانەوێت تورام بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە ئارەزومەندەکان پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی تورامەوە کردووە و لە داواکارییە داراییەکانی یاریزانەکە ئاگادارکراونەتەوە. جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە “بایرن میونشن گرنگی بەو یاریزانە نادات.

مارکۆس، کوڕی لیلیان تورامی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسایە، لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بوروسیا مونشنگلادباخ کۆتاییدێت.

هێرشبەرە تەمەن (25) ساڵەکە لە خولی ئەڵمانیا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لەم وەرزەدا لە (22) یاریدا (11) گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کەس کانسێلۆ-ی ناوێت، نە شین نە سوور

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: دەمانەوێت یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share