بۆئەوەی لە وەرزی گەرمادا لە مێشولە پارێزراوبیت دووربکەوەرەوە لەم رەنگانە

شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرەڕای ئەوەی هەندێک جۆری خوێن دڵخوازی مێشولەیە و وادەکات هەڵگری ئەو جۆرە خوێنانە زیاتر مێشولە لێیان نزیکببێتەوە، بەڵام هەندێک رەنگی پۆشاکیش هەمان کاریگەریی هەیە.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، مێرووەکان لە کەشوهەوای گەرمدا گەشە دەکەن و دەتوانن هێرش بکەنە سەر هەر شوێنێک لە باخچەی ماڵەکەتەوە تا ژووری نووستنەکەت.

بەپێی چەند توێژینەوەیەک مێشولە شوێنی تاریکی پێ باشترە، ئەمەش واتە جل و بەرگی تاریکیش سەرنجی رادەکێشێت .

شارەزایان دەڵێن جل و بەرگی سپی دەتوانێت پێست بە شێوەیەک سارد بکاتەوە کە یارمەتیدەر بێت لە دوورخستنەوەی مێرووە بێزارکەرەکان .

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “رەنگی تۆخ گەرمی رادەگرن، مێشولەش سەرنجی بە گەرمی و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن رادەکێشرێت، بۆیە لەبەرکردنی جلوبەرگی رەنگ کاڵ دەتوانێت کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ مێشولە”.

زۆی ویلیامز دەڵێت، رەنگێکی تر کە پێویستە لە هاویندا لێی دوور بکەویتەوە سوورە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا ئاسانكاری بۆ وەرگرتنی كۆچبەران دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام لە قۆناغی خزمەتكردندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share