شاخەوانێکی بەریتانی لەسەر چیای هەڵگورد هەڵدێرا

شەوی رابردوو شاخەوانێکی بەریتانی لەسەر چیای هەڵگورد هەڵدێرا و دوای 10 کاتژمێر توانرا رزگاربکرێت و بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ” کاتژمێر7:00ى شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە کەوا هاوڵاتییەک لە چیاى هەڵگورد دووچارى هەڵدێران بووە، هەر زوو تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنى رووداو لەبەر سەختى شوێنەکە پرۆسەى رزگارکردنەکە نزیکەى 10 کاتژمێرى خایاند”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دواى رزگارکردن دەستبەجێ هاوڵاتییەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى چۆمان کە بەسەختى بریندار ببوو”.

ئاشکراشیکرد، “شاخەوانەکە ناوى دیڤد جۆیتە لە دایکبووى ساڵى 8196ە دانیشتووى بەریتانیایە لەگەڵ گروپێکى شاخەوانى ئەوروپى سەردانى ئەم شوێنەى کردبوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی سلێمانی: هێرشەكەی ڕوسیا كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان نەبووە

تائێستا هیچ گەشتێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی هێرشەكەی ڕوسیاوە دوانەخراوە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە. بەرەبەیانی…
Total
0
Share